هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا شاندێک بۆ بەغدا بەڕێ دەکات
پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق هەوڵ دەدا پاش رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان شاندێک بۆ دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق بۆ بەغدا بنێرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا "عەرەفات کەرەم" نوێنەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق باسی سەردانی شاندێکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا بە بەشداری تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.
بە گوێرەی نوسراوەیەکی ماڵپەڕی کاناڵی سومریە نیوز ناوبراو وتی: ئەو سەردانە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی هاوپەیوەند بە دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ و وتووێژەکانیش جدی دەبن.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد: پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیش یەکێک لە پرسەکان دەبێت.
عەرەفات کەرەم وتیشی: کاتی ئەو سەردانە دیار نییە بەڵام پاش ئەوەی کە بتوانین لە نێوماڵی کورد دا خۆمان ڕێک خەین و رێککەوین سەردانەکە دەکرێ.
قسەکانی ئەو نوێنەرەی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق پێشاندەری هەوڵی پارتی بۆ یەکپارچە کردن و یەک هەڵوێست کردنی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمە.
پێداگریی مەسعود بارزانی لەسەر سەربەخۆیی و جیابوونەوی کوردستان لە عێراق لە حاڵێک دایە کە فوئاد مەعسوم ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی و سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە توندی دژی سەربەخۆیی کوردستان هەڵوێستی گرت و ئەو کارەی بە کاڵفامی زانی.