حیزبی ئایندە یەکگرتنەوەی لەگەڵ یەکێتی پەسندکرد
سکرتێری حزبی ئاینده‌ی کوردستان به‌ره‌سمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند.
اش کۆتایهاتنی پلینیۆمی حزبی ئاینده‌ی کوردستان، قادر عه‌زیز سکرتێری حزبی ئاینده‌ی کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆکی پلینۆمی حزبه‌که‌ی بۆ میدیاکان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی کرد که هه‌فته‌ی ئاینده له ئاهه‌نگێکی جه‌ماوه‌ریدا یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزبی ئاینده له‌گه‌ڵ یه‌کێتی بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
قادر عه‌زیز رایگه‌یاند: نزیکترین حزب بۆ ئه‌وه‌ی حزبی ئاینده له‌گه‌ڵی یه‌کبگرێت یه‌کێتی بوو، چونکه پێشتریش یه‌کێتی و حزبی ئاینده مێژوو و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بووه.سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، قادر عه‌زیز وتیشی: بیرۆکه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی له‌بنه‌ڕه‌تدا بیرۆکه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بووه له کۆنگره‌ی سێ دا، به‌ڵام ئه‌و کاته رێکنه‌که‌وت و هه‌نگاوه‌که دواکه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ، ئه‌مڕۆش خۆشبه‌ختانه ئه‌م رێککه‌وتنه ئه‌نجامدرا، رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئاینده و یه‌کێتی هاوسه‌نگه.
قادر عه‌زیز وتیشی: ئێمه پێمانوایه چ ئه‌م هه‌نگاوه و چ رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان، به‌ڕاستی هه‌نگاوی گرنگن بۆ رێکخستنی نێوماڵی کوردی، چونکه رێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کوردی خواستی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و دۆستانی کورده.ئه‌م هه‌نگاوانه یه‌کخستنی هێز و توانای ئه‌و لایه‌نانه‌یه که له‌ڕووی به‌رنامه‌ی سیاسی له‌یه‌که‌وه نزیکن و مێژوویه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه.