داواکارییەکان بۆلەسەرکارلابرانی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق داوای لەسەرکارلابرانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ناوچەیەی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، فەرحان جەوهەر، نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق سەر بە پارتی وتیشی : مەرجی پێویستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی چالاکی پەرلەمانی هەرێم، لەسەر کارلابرانی یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە .
فەرحان جەوهەر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی لەسەر لەسەرکارلابرانی یوسف محەممەد سادقن، وتی : یەکێتی لەبەر ڕەوتە جۆربەجۆرەکان و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ناتوانێ سەبارەت بە دیاریکردنی کەسایەتیەکی سەربەم پارتە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیار بدات .
پارتی دوابەدوای نەیارەتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ڕێبەری ئەو پارتە، لەگەڵ ئەو پارتە تێکهەڵچووە.