داعش مەشقی سەربازی بە١٤٠٠منداڵی ئێزدی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i244969-داعش_مەشقی_سەربازی_بە١٤٠٠منداڵی_ئێزدی_دەکات
گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا زیاتر لە١٢٠٠منداڵی ئێزدی لەدەست دایەو ئەوان لە کەمپەکانیان لە موسڵی ئێراق و ڕەققەی سووریا، فێری خولە سەربازییەکان دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2016 13:54 Asia/Tehran
  • داعش مەشقی سەربازی بە١٤٠٠منداڵی ئێزدی دەکات

گرووپی تیرۆریستیی داعش ئێستا زیاتر لە١٢٠٠منداڵی ئێزدی لەدەست دایەو ئەوان لە کەمپەکانیان لە موسڵی ئێراق و ڕەققەی سووریا، فێری خولە سەربازییەکان دەکات.

بەرپرسی کاروباری دیل ویەخسیران لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند، هەزار و ٤٠٠ منداڵی ئێزدی بەندکراوی دەست تیرۆریستانی داعش خەریکی بینینی خولە سەربازیی و خۆکوژییەکان لەلایەن تیرۆریستانی تەکفیرین.

حوسێن قائیدی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: داعش بەنیازە لەو منداڵانە لەهەوڵە تیرۆریستییەکانی کەڵک وەربگرێ.

قائیدی لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەبۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی داگیرکرانی شنگال لەلایەن داعشەوە باسی ئازادکرانی دوو هەزار و٦٤٠ ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعش و مانەوەی سێ هەزار و٧٧٠ کەسی دیکەی گیراوی دەست ئەو گرووپە تەکفیرییەی کرد.

قائیدی وتیشی؛ تائێستا ٣٣ گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە ئێعدام کراون، دۆزراوەتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار ئێزدی هەڵاتووی شنگال و باشیک ، ژیانێکی دژوار و ناخۆشیان هەیە.

شایانی ئاماژەیە، ژمارێک لەو پەناخوازانە لەکاتی هەڵاتندا بریندار بوون وژمارێکی دیکەش تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان بوون.

داعش زۆرێ لە خێزانە ئیزدییەکانی ئاوارە کرد.

گرووپی ڕەشەکوژی داعش هاوینی٢٠١٤، نزیک بەپێنج هەزار ژن و پیاوی ئێزدی لەناوچەی کوردنشینی شنگال لەباکووری ئێراق ڕفاند.