یادی کاره‌ساتى شنگال له سلێمانی کرایه‌وه
له شارى سلێمانى و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌به‌رپرسانى حکومی و حزبی و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانى رێکخراوه‌کانى ژنان و هاووڵاتیان یادى دوه‌مین ساڵى کاره‌ساتەکەى شنگال کرایه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵدەری مێهر نیوز، له‌سلێمانى مه‌راسیمێک له‌باخی گشتى شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو که وه‌کوو رێزلێنانێک بۆ قوربانیانى ئیزدی بوو که دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر که‌وتنه ده‌ستى چه‌کدارانى داعش.
هاوکات داواى دادگایی کردنى ئه‌و که‌سانه‌شیان کرد که که‌مته‌رخه‌م بوون له که‌یسه‌که‌دا.
ئه‌مه و مه‌راسیمه چه‌ندین وتاری تیادا خوێندرایه‌وه که زۆربه‌یان ئیدانه‌ى رووداوه‌که‌یان ده‌کرد و هاوکات گه‌شه دارا حه‌فید ئه‌ندامى "په‌رله‌مانی کوردستان" وتاری سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانى خوێنده‌وه که‌تیشکى خسته سه‌ر گه‌وه‌ریی کاره‌ساته‌که و پشتگیری ته‌واوى په‌رله‌مانى بۆ قوربانیانى کاره‌ساته‌که خسته روو .
دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر چه‌کدارانى داعش په‌لاماری شنگالیان دا‌و تیایدا کۆمه‌ڵکوژییه‌کى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.دواتریش هه‌زاران ژن و کچی ئیزدیان ده‌ستگیر کرد که باس له بازرگانی کردن به‌و ژنانه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام تا ئیستا ئامارێکى روون له بارەی ژمارەکەیانەوە لەبه‌رده‌ست دا نییه .
هاوکات رێکخراوه ناوخۆییه‌کان و ئافره‌تان و رێکخراوه‌کانى مافی مرۆڤ هه‌وڵی به ژینۆساید ناساندنی تاوانه‌که ده‌ده‌ن. به‌ڵام به سەرنجدانی ئەوەی کە عێراق ئه‌ندامى دادگاى جیهانیی لاهە نییه سه‌رجه‌مى ئه‌و هه‌وڵانه تا ئێستا سه‌ریان نه‌گرتوه.