هه‌ولێر دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م به‌غدا
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: وه‌فدێک که بڕیاره به‌مزووانه سه‌ردانی به‌غدا بکات ، دوو بژارده بخاته به‌رده‌وم ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی واتا هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ کورده‌کان یان قبووڵ کردنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز" ڕایگه‌یاند: بڕیاره له داهاتووی نزیک و به دوای چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا وه‌فدێکی پێکهاتوو له سه‌رجه‌م پارته کوردستانییه‌کان سه‌ردانی به‌غدا بکات و دوو بژارده ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بکات که بریتین له هاوبه‌شی کورده‌کان له هه‌موو پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌کان چ سه‌رۆک کۆمار و چ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان قبووڵ کردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ناوبراو به‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م وه‌فده پێکده‌هێنن و هه‌روه‌ها به کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره ئاماژه‌یه‌کی نه‌کرد.