جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بەدەستی داعش
ئاب 05, 2016 03:52 Asia/Tehran
لیژنەی بەدواداچوونی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا رایگەیاند تاقمی ترۆریستیی داعش هەروا درێژە ئەدا بە تاوانکاریەکانی دڕندانەی خۆی لەوان کوشتاری بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە عێراق .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەم ، لیژنەی بەدواداچوونی راستیەکانی رێکخراوی نەتەوەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیک لە ژنێڤ بە بۆنەی دوهەمین ساڵهاتی هێرشی دڕندانەی تاقمی ترۆریستیی داعش بۆسەر کوردانی ئێزدی لە ناوچەی شەنگاڵ گوتی : زیتر لە 3200 ژن و منداڵی ئێزدی تا ئێستا لە دەست داعشدا دیلن و لەبەر دەم " خراپترین توندی و تیژی بە دەر لە خەیاڵ" دان .
ئەم لیژنەیە ، کۆمەڵگەی جیهانیی بانگ هێشت بۆ داکۆکیی لە کەمینەی ئێزدی . 400 هەزار کوردی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و 65 هەزار کەسیش لە تورکیا و سوریا لە ئاوارەیی دان .