کاردانەوەی ئێران لە حاند بەیاننامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان
وڵاتانی رۆژئاوایی لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی دیکە بەردەوام داوەری و لە بارەی ئەو دا بەیاننامە دەر دەکەن ، بەڵام ئیدعای نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا تا بە چ ڕادە ڕاستە .
ئایا ئەوەی کە رۆژئاوا لە ژێر ناوی بەیاننامەکانی مافی مرۆڤی بڵاوی دەکاتەوە دەتوانێ بەڵگەیەک بێت لەمەر شەفافیەتی ئەم وڵاتانە لە مەر لەبەرچاو گرتنی مافی مرۆڤ .
لە راپۆرتەکانی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا ، بەردەوام هەوڵیان داوە تا ئێران وەکوو بن پێکەرەوەی مافی مرۆڤ نیشان بدەن .
لە درێژەی ئەم ڕەوتە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان و یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک لەوەی وەکوو ژمارەی باڵای ئیعدامەکان لە ئێران ناوی لێدەبەن نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە . کۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئیعدامەکانی ئەم دواییە لە ئێرانی بە هەژینەر زانیوە .
بارام قاسمی ووتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستەکانی کاربەدەستانی رۆژ ئاوایی لە بارەی ئیعدامی ژماریک لە ترۆریستان لە ئێرانی بە خۆوەردان لە کارو باری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوە و ئەوی شەرمەزار کردووە . قاسمی بە ڕاشکاوی ووتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەر بەر ەنگاربوونەوەی ترۆریسم و تاقمەکانی ترۆریستی وا رۆژئاوا لاگریان لێوە دەکات بەردەوام سیاسەتی بەبڕشتانەی لە پێش گرتووە . هەول بۆ خستنە ڕێ تاقمی ترۆریستی تەکفیری ، ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی چەکدارانە لە ناوەوەی ئێران ، ترۆر کووشتاری خەڵکی بێ تاوان و ژمارێک لە زانایان لە وان زانایانی ئەهلی سۆننە، وبۆمب نانەوە لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ژماریک لە شارەکان بەشێک لە تاوانەکانی کەسانێک بووە کە بە گوێرەی حوکمی دادەڤانی لە ئێران دا ئیعدام کراون . هەڵوێست گرتنی مافی مرۆڤی رۆژئاوا دژی ئێران بەردەوام بە دوو ستراتژی بووە .سەرەتا هاوڕێ لەگەڵ بە نێو دەوڵەتی کردنی بابەتی ترساندن لە ئێران و دیاری کردنی سیمای دژی مافی مرۆڤی لە نزامی ئیسلامی لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی دا بووە ، بەڵام ڕەوتێکی دیکەی ئەم ستراتژیە بەرپرس نیشان دانی رۆژئاوا لە مەڕ ڕوانین بە کیشەی مافی مرۆڤە .
ئامانج لە بڵاو بوونەوەی ئەم بەیاننامەیە یش ڕاکێشانی سەرنجی نێو دەوڵەتی بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دایە . بەیاننامەی یەکیەتی ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ئیعدامەکانی ئەمدواییە لە ئێران لە وینەی ئەم بابەتانەیە . وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ نیشان دانی نیگەرانییەکانی خۆیان لە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان ، بەگوێرەی ڕاپۆرتە بروا پێنەکراوەکان و کەش وپێوانەکانی دووفاقیانە لەبارەی وڵاتانی تر قسە و داوەری دەکەن . هەر بۆیە لەم چەشنە ڕاپۆرتانە و بەیاننامەگەلە زیاتر لەوەی کە ئامانج پرسی مافی مرۆڤ بێت ، ئامانج مەبەستەکانی دوژمنکارانەی سیاسییە .
لەو کەسانەی وا ئیدعای مافی مرۆڤ دەکەن دەبێ بپرسن ، ئایا لە وڵاتانی دیکە ئەم برگە گەلە بە تاوان لە قەلەم نادرین وئایا لەگەڵ کەسانێک کە بە دوای نائەمن کردنەوەو برەو دان بە ترۆریسم و لەگەڵ ئەنجامدەرانی کردەوەکانی ترۆریستی نابێ هەڵسو کەوتی یاسایی و دادەڤانی بکرێت . کۆماری ئیسلامی ئێران بروای وایە کە دەبی لە بواری بردنە سەرەوەی ئاستی مافی مرۆڤ هەوڵ بدات . هەر بۆیە ئێران نەیاری ئامادە کردنی ڕاپۆرتەکانی دەورەیی لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ نییە بەڵکوو جەختدەکات کە نابێ پرسی مافی مرۆڤ ببێتە ئامرازێک بۆ بردنە پێشی مەبەستی سیاسی وڵاتانی ڕۆژئاوایی وا ئیدعای لاگری لە مافی مرۆڤ دەکەن . کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی لە ڕاستی دا بەرەڤانی لە ترۆریسم لە تەشکی یارییەکانی سیاسی وڵاتانێکە کە ئیدعای لاگری لە دیمۆکراسی دەکەن .