نەیارەتی کۆمەڵی ئیسلامی بەرامبەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
بەرپرسی پێوەندی دیپلۆماتیکی پارتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق، نەیارەتی ئەم پارتەی بەرامبەر خواستی پارتی دیمۆکرات لەسەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ نەوا، سەلیم عوسمان لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی فەرحان جەوهەر نوێنەرێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق کە باسی ڕێککەوتنی هەموو فراکسیۆنەکان بۆ گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانی کرد بوو، پێداگری کرد کە پارتەکەی نەیاری ئەم کارەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەم پارتە نەیاری خواستی پارتیە سەبارەت بە گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان و هۆیەکیش بۆ ئەم کارە نابینێتەوە چونکو هەرێم ئێستاکە بەرەوڕووی پرسگەلێکی گرینگترە و دەبێ سەرنجی ئەوانە بدات .
ناوبراو لەسەر پێویستیی ئەنجام دانی چاکسازیی بەربڵاو و بنەڕەتی لەلایەن هەموو پارتەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی کوردستان، پێداگری کرد .
پارتی دوابەدوای نەیارەتی بزووتنەوەی گۆڕان بەرامبەر درێژکرانەوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕێبەری ئەم پارتە، دەستی داوەتە لەسەرکارلابرانی یووسف محەممەد سادق ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەروەها وەدەرنانی وەزیرانی ئەم پارتە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی کردوە و لەسەر پێویستی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان پێداگری کرد .