کوردستانی ئێراق نوێنەری گولەنی ڕادەستی تورکیا کرد .
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i245653-کوردستانی_ئێراق_نوێنەری_گولەنی_ڕادەستی_تورکیا_کرد_.
کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ؛ " نورئەدین ئایتوغ " بەرپرشی پێکهاتەی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ، نەیاری دەوڵەتی تورکیایان لەم ناوچەیە قۆڵبەست کرد و ڕادەستی تورکیایان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2016 08:22 Asia/Tehran
  • کوردستانی   ئێراق  نوێنەری  گولەنی  ڕادەستی  تورکیا  کرد .

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ؛ " نورئەدین ئایتوغ " بەرپرشی پێکهاتەی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ، نەیاری دەوڵەتی تورکیایان لەم ناوچەیە قۆڵبەست کرد و ڕادەستی تورکیایان کرد .

بە  پێی  ڕاپۆڕتی   ماڵپەڕی  ئینترنێتیی   ڕۆژنامەی   ملیەت  ؛ چاپی  تورکیا  ؛  کاربەدەستانی   هەرێمی  کوردستانی   ئێراق    ڕۆژی  شەمە  لە  تێپەڕگای  سنووری  خابوور  " نورئەدین ئایتوغ یان  ڕادەستی  کاربەدەستانی  تورکیا  کرد  .  لە  هەمان حاڵدا  " سەفین دزەیی  "  وتەبێژی  حکومەتی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  وتی  قۆتابخانەکانی   سەر  بە  تاقمی  فەتحوڵڵا  گولەن  لە  هەرێمی   کودستانی  ئێراق  دەدرێتە   وەزارەتی  پەروەردە  و فێرکاری   ئەو  ناوچەیە .  دزەیی   وتیشی   قوتابخانەکانی   سەربە  فەتحوڵڵا  گولەن  دەتوانن  درێژە  بە کاری  خویان بدەن   بەڵام  بە تەواوی  لە  ژێر  چاودێری  وەزارەتی  پەروەردە  و  فیرکاری  هەرێمی  کوردستانی  ئێراقدا دەبێت .

  دەوڵەتی  تورکیا  دوای  کودەتای  بێ  ئاکامی  15  ژوئییەی  ڕابردوو  دژی  ڕەجەب تەیب   ئەردۆغان  سەرۆک کۆماری  تورکیا  ،کونتڕوڵی  جیدی   قوتابخانەکانی  سەر  بە  گولەن  لە   هەرێمی  کوردستانی  ئێراقی  داوا  کرد .