ڕادەست کرانی پێنجەمین باری یارمەتیە سەربازیەکانی ڕوسیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i245671-ڕادەست_کرانی_پێنجەمین_باری_یارمەتیە_سەربازیەکانی_ڕوسیا_بۆ_هێزەکانی_پێشمەرگە
سەرچاوە کوردیەکان ڕایانگەیاند کە 24 تەن چەکەمەنی لە ڕووسیاوە گەیشتوەتە دەستی هێزی پێشمەرگە . ئەوە ێنجەمین باری یارمەتی سەربازیی ڕووسیا بە هێزەکانی پێشمەرگەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2016 09:25 Asia/Tehran
  • ڕادەست  کرانی   پێنجەمین  باری  یارمەتیە  سەربازیەکانی   ڕوسیا  بۆ   هێزەکانی پێشمەرگە

سەرچاوە کوردیەکان ڕایانگەیاند کە 24 تەن چەکەمەنی لە ڕووسیاوە گەیشتوەتە دەستی هێزی پێشمەرگە . ئەوە ێنجەمین باری یارمەتی سەربازیی ڕووسیا بە هێزەکانی پێشمەرگەیە .

بە  گوێرەی   ڕاپوڕتی   ئیسنا  بە  گێڕانەوە  لە  ڕۆژنامەی   میسریی  ئەلیوم ئەلسابع  ئەوە  پێنجەمین  باری  یارمەتیەکانی  مرۆڤ دۆستانەی  ڕووسیایە  کە  بە  دەس  کوردەکانی  ئێراق  لە  هەرێمی  کوردستان  دەگات  .  ئەو  یارمەتیانە  بە  هاوئاهەنگی   دەوڵەتی  ئێراق  دەگاتە  دەستی  کوردەکان  و  ڕوسیا  جەخت  دەکات  لەسەر  ئامادەیی  خۆی  بۆ   دەورگێڕانی  گرینگترین  ڕوڵی   لە شەڕی  مووسڵدا . 

ناوەندی  پارێزگای  نەینەووا  جەختی  کردووە  لەم  دواییەدا    قۆناغی  دووهەمی    ئوپراسیونی  ڕزگاریکرانی  پارێزگای  نەینەوا  بە  بەشداری  هێزەکانی  خەباتکار  بە  دژی  تێرۆڕیزم  لەشکری  نۆی  زرەیی  ئەرتەش  هێزەکانی   سەر  بە  فەرماندەرایەتی   ئوپراسیونی  سەلاحەدین و نەینەوا   هێزە  عەشیرەکان  و  فڕۆکە  شەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی  دژە  داعش  دەس پێکرا .  ئاماتجی  ئەو  هێزانە  لە  قۆناغی  یەکەمدا   ڕزگارکردنی   شاری  شەرقاتی  سەلاحەدین  و  شاری  ئەلقیارە   لە  باشووری   مووسڵ  و  دواییش  دەسپێکی  ئوپراسیون  لە  مووسڵە  .