سەفەری شاندێکی باڵای کوردستانی ئێراق بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i245833-سەفەری_شاندێکی_باڵای_کوردستانی_ئێراق_بۆ_تاران
لە درێژەی سەردانی شاندەکانی کوردستانی ئێراق بۆ تاران، وەڤدی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی دوکتور بەرهەم ساڵح ئەحمەد، دوێنێ یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی فەرمیی وڵاتەکەمان گەیشتە تاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2016 07:00 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندێکی باڵای کوردستانی ئێراق بۆ تاران

لە درێژەی سەردانی شاندەکانی کوردستانی ئێراق بۆ تاران، وەڤدی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی دوکتور بەرهەم ساڵح ئەحمەد، دوێنێ یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی فەرمیی وڵاتەکەمان گەیشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئەو وەڤدە لەماوەی مانەوەی لەتاران لەگەڵ کاربەدەستانی فەرمیی وڵاتەکەمان دیدار و وتووێژ دەکەن.

پەرەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئێران، گرینگترین ئامانجی ئەو سەفەرەیە.

نازم دەبباغ بەرپرسی نووسینگەی حکومەتی هەرێم لەتاران لەبارەی ئەو سەردانەی وەڤدی باڵای یەکێتی بۆ تاران، بەپەیامنێری ئیسنای وت: پەیوەندیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لە سەریەتی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا بووەو وەڤدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراقیش لەو چوارچێوەیە بەدەر نییەو لەو ئاراستەیەدا یەکێتی نیشتمانی وەک بەشێکی گرینگی حکومەتی هەرێم لەهەوڵدایە هەتا پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرەپێ بدات.

ئەو سەفەرە لەحاڵێکدا ئەنجام دەگرێ کە پێشتر، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقیش بە سەرۆکایەتی ئازاد بەرواری سەردانی تارنی کردبوو. هاوکات و بەر لەو دیدارەش، نێچێروان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاش سەردانی لەبەغدا بەرەو تاران وەڕێ کەوتبوو.