ئەمەریکا دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانه
ئاب 09, 2016 12:10 Asia/Tehran
دوا بەدوای سەردانی باڵوێزی ئەمەریکا لە سلێمانیو کۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان و یەکێتیدا بە ڕاشکاوانە بەو دوو لایەنەی ڕاگەیاندوە کە نەک ئەوان لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندانین، بەڵکو دژی ئەون.
باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق ستیوارت جۆنز لە رۆژی 4 تا 6/8 سەردانی هەرێمی کوردستانی کردو لەگەڵ هەریەک لەبارزانیو نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسوڵو هێرۆ ئیبراهیم بەجیا کۆبووەوەو لەو دیدارانە دا باس لە شەڕی داعش و پەیوەندی نێوان کوردو ئەمەریکاو ئاشتەوایی نیشتمانی کردوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی بە ماڵپهری سپی راگەیاند: لەمیانەی ئەو گفتوگۆیانەدا کە باڵوێزەکەی ئەمەریکا بەجیا لەگەڵ نەوشیران مستەفاو هێرۆ ئیبراهیم دا سازیکرد، بە راِشکاوی بەو دوو بەرپرسە کوردەی وتووە کە ئەمەریکا لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقدایەو دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.