یەکیەتی و حزبی ئاینده یه‌کگرتنیان ڕاگه‌یاند
یه‌کیەتی نیشتیمانیی کوردستان و حزبی ئایندە لە میانەی رێوڕەسمێکدا له شاری سلێمانی یەکگرتنیان راگەیاند.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ۲۰ی گه‌لاوێژ، یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان و حزبی ئایندهی کوردستان له ڕێوڕه‌سمێکدا یه‌کگرتنیان ڕاگه‌یاند کە تێیدا کۆسرەت رەسوڵ و قادر عەزیز رێککەوتنی یەکگرتنی هەردوو حزبەکەیان واژۆکرد.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی کوردستان له‌سه‌ره‌تای مەراسیمەکەدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌کگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حزبی ئاینده راده‌گه‌یه‌نن.
کۆسره‌ت ڕه‌سول داوای له سەرجەم لایه‌نه‌کان کرد پێکه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بده‌ن.
ناوەڕاستی مانگی رابردوو یەکێتی و ئایندە یەکەم کۆبونەوەیان لەبارەی پرسی یەکگرتنەوەوە ئەنجامدا، لەو کۆبوونەوەیەدا دوو لیژنە بۆ ئەو پرسە پێکهێنرا بۆ راپەڕاندنی کارەکانی یەکگرتنەوەکە.
لە۲ی ئەم مانگەدا حزبی ئایندەی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی قادر عەزیز، بەبەشدرای ۳۲۰ ئەندام پلینیۆمی خۆی بەست و دواتریش پرسی یەکگرتنەوەی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەسەندکرد