ڕێککەوتنی پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکیەکانی نێوانیان
نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق باسی ڕێککەوتنی نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو ناکۆکییەکانی نێوانیان
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، بەختیار شاوەیس نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق باس ڕێککەوتنی نێوان پارتەکانی کوردستانی بۆ ڕێک وپێک کردنی ڕەوشی هەرێم و چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکانی کرد .
بەختیار شاوەیس لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی الاتجا پرس وتی : دوابەدوای ڕووداوگەلێک کە لە هەرێم ڕووی دا و ناکۆکیگلێک کە بووەتە هۆی داخرانی پەرلەمانی کوردستان ، پارتە کوردستانییەکان دەستیان داوەتە جم و جۆڵێکی زۆر و ئێستا لەبارەی ڕێک و پێک کردنی ڕەوشی هەرێم و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕێککەوتوون.
شاوەیس وتیشی: بۆ هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و پارتی داهاتووی کوردستانیش هەوڵگەلێک دراوە کە ئەم هاوپەیمانییە ئەم دواییە لە سلێمانی هاتە دی .