دژەتیرۆری سلێمانی سێ کادیری کۆمەڵی ئیسلامی دەردەست کرد
لەم هەفتەیەدا سێ کادیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆرستان دەستگیر کراون، به‌رپرسێکی کۆمه‌ڵ ده‌ڵێ: “شتێکی وام بیستووه” و سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات کادیری ئەو حزبەیشە دەڵێت: "بە ئاگا نیم!".
ماڵپه‌ڕی باس‌نیوز راپۆڕی دا به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له پارێزگای سلێمانی یه‌وه، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی قەرەداغ، هێزه‌کانی دژەتیرۆری سلێمانی، سێ ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی‌یان لە نزیک گوندی زرگوێزی سەر بە شارۆچکەی قەرەداغ دەستگیر کردووە. یەکێکیان ناوی (س)ه و خاوەنی سوپەرمارکێتە لە کانی شاسوار.پێشووتریش کادیرێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە، بەبێ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کە سەر بەو حزبەیە ، باسی لێوە بکرێت.
له‌م باره‌یه‌وه نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان، له وه‌ڵامی (باس‌نیوز)دا ته‌نیا گوتی: “شتێکی وه‌هامان بیستووه ، به‌ڵام ورده‌کارییه‌که‌ی نازانین”.پێوه‌ند به هه‌مان پرس، (باس‌نیوز) پەیوەندیی بە سۆران عومەر، سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کرد که هاوکات ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامییشه، گوتی: "هیچ زانیاریم لا نییە!".شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که پێشووتریش لەسەر دۆسیەی گیرانی کادیرانی کۆمەڵ لە سلێمانی ، سۆران عومه‌ر گوتویه‌تی : ئاگادار نیم.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه، نیاز حاجی چاودێری سیاسی بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “سۆران عومەر، به‌رده‌وام کار لەسەر گەورەکردنی دۆسییەکانی سنووری هەولێر دەکات ، له دۆسیه‌کانی سلێمانیشدا ورتەی لێوه نایه ، به‌ڕاستی کارەساتە کە سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤە لە پەرلەمانی کوردستان. دەیان بابەت هەیە لە سلێمانی خۆی لێ بێدەنگ کردووە و ته‌نانه‌ت له کاتی ده‌ستگیرکردنی کادیره‌کانی حزبه‌که‌ی خۆیشیدا له سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ، ده‌نگی لێوه نایه ، که‌چی که له هه‌ولێر شتێک ڕوو ده‌دات خۆی ده‌کاته پاڵه‌وانی فه‌یسبووک و مێزگرده ته‌له‌ڤزیۆنییه‌کان”.گوتیشی: "سۆران عومەر له‌سه‌ر ئه‌و بێده‌نگبوونه‌ی له دۆسیه‌کانی سلێمانی، ته‌نانه‌ت له لەلایەن حزبەکەی خۆیشیه‌وه لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت، بهرَاستی ئه‌مه جێکه‌ی پرسیار و گومانیشه! ئاخر خۆ کادیرانی کۆمەڵ لە سلێمانی لە ولأَتێک نین تا ئاوا خۆی بێدەنگ بکات".
گوتیشی: "ده‌بێ له‌م هه‌ڵوێستانه‌یه‌وه ئه‌وه بۆ خه‌ڵک ڕوون بێته‌وه که ئەوەی سۆران عومەر له دۆسیه‌کانی هه‌ولێر ده‌یکات ، نه بۆ مافی مرۆڤ و هاووڵاتییه و نه بۆ پشتیوانیشه له کادیرەکانی حزبه‌که‌ی خۆی ، ته‌نها ده‌یه‌وێ ناوی پارتی بزڕێنێ ، ئه‌مه‌ش به رێنمایی لایەنی دیکە پێی دەکرێت".