بەشداری پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ یەکلایی دەبێتەوە
ئاب 12, 2016 12:27 Asia/Tehran
فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی نەینەوا جەخت لەسەر بەشداری پێشمەرگە، لەشەڕی ئازادکردنی موسڵ دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت ئەو پرسە یەکلایی بووەتەوە.
نەجم جبوری فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی نەینەوا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەنگاوەکانی کۆنترۆلکردنەوەی موسڵ دەسپێکردوەو رۆژانەش سوپا لە دەشتی نەینەوە لەدژی داعش شەڕ دەکات.
جەبوری ئاماژەی بەوەشکردوە کە بەشداریکردنی هێزی ووشکانیی ئەمریکا لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دا بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێتو لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگی دەکەن.
لەبارەی بەشداری هێزی پێشمەرگەشەوە جەبوری جەختی کردەوە کە پێشمەرگە بەشداری شەڕی مووسڵ دەکات و ئەو پرسە یەکلایی کراوەتەوە . بە ووتەی جبوری، ژمارەی چەکدارانی داعشی لە ناوەندی شاری مووسڵ نزیکەی 3 هەزار چەکدارە.