سەرچاوەکانی کورد: سوپای ئێراق گەیشتووەتە نیزیکی سنووری ناوەندی قیارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247045-سەرچاوەکانی_کورد_سوپای_ئێراق_گەیشتووەتە_نیزیکی_سنووری_ناوەندی_قیارە
غیاس سورچی بەرپرسی بەشی میدیایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە مووسڵ بە ئاماژە بە پێشکەوتنی سوپای ئێراق لە باشووری موسڵ وتی : سوپای ئێراق بە ئازاد کردنی چەند گوند لە مووسڵ گەیشتوەتە نزیکی ناوەندی قیارە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2016 14:31 Asia/Tehran
  • سەرچاوەکانی کورد: سوپای ئێراق  گەیشتووەتە نیزیکی سنووری ناوەندی قیارە

غیاس سورچی بەرپرسی بەشی میدیایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە مووسڵ بە ئاماژە بە پێشکەوتنی سوپای ئێراق لە باشووری موسڵ وتی : سوپای ئێراق بە ئازاد کردنی چەند گوند لە مووسڵ گەیشتوەتە نزیکی ناوەندی قیارە .

قیارە لە شەست کیلومەتری باشووری مووسڵ ناوچەیەکی ستراتژیک لە شەڕ بە دژی داعشە کە سوپای ئێراق چەند حەوتە لەمەوبەر توانی  بنکەیەکی سەربازی گرینگ هەربەوناوە  لە دەستی داعش ئازاد بکا و ئێستا بنکەی سەربازی قیارە لە دەستی هێزی ئێراقی دایە و شەڕەکان  بۆ ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچەیە درێژەی هەیە .

سورچی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا  لە هەولێر وتیشی :  سوپای ئێراق ئەمڕۆ توانی لە درێژەی پێشکەوتنی لە باشووری مووسڵ  گوندەکانی عوزدە و زەهیلیلە لە دەستی تاقمی تیرۆریستی و تەکفیری داعش ئازاد بکا . ناوبراو وتی : ئێستا دوو گوندی دیکەی جوعانە  و جزعە لە داگیری سوپای ئێراقە و پێش بینی دەکرێ  هەتا سبەینێ ئەم گوندانەش ئازاد بکرێن.

بەوتەی ئەم کاربەدەستەی یەکێتی  ئێستا لەسەر پردی مەخموور بەرەو قیارە داعش خەریکی خۆڕاگرییە بەڵام  بەم زوانە ئەم خۆڕاگریەش  تێک دەشکێ و سوپا سەردەکەوێ و دەگانە ناوەندی قیارە.

بەوتەی غیاس سورچی داعش لە کەسانی سیڤیل وەک سپەری مووشەکی کەڵک وەردەگرێ و هەرلەبەرئەمەشە کە پێشڕەوی بە سستی ئەنجام دەبێ .

بە دەست گرتن بەسەر ناوەندی قیارە لە لایەن سوپای ئێراقەوە ڕەوتی  دەستپێکی ئازادکردنی مووسڵ  دەگاتە قۆناخێکی ببڕتر.