کۆتایی هاتنی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگە لە هێڵی هەولێر بەرەو مووسڵ"ی ئێراق
هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە هێڵی هەولێر بەرەو مووسڵ کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێ کردبوو کۆتایی پێ هات.
بە پێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، هێزی پێشمەرگەی ئێراق کە لە بەیانی دوێنێ یەکشەممەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لەژێر چاوەدێری مەسعوود بارزانی بۆ جێگیرکردنی پێگەی هێزەکانی کورد لە دەورووبەی موسڵ دەس پێ کردبوو، بەڕزگارکرانی١٢ئاوایی، کۆتایی هێنا بە هەڵمەتەکەی.
بە پێی نووسراوەی ماڵپەڕی کەناڵی ڕووداو، هێزی پێشمەرگە تورنی خۆی بگەیێنێتە پردی کەویر و ١٢٠کیلۆمتری چوار گۆش لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕزگار بکات.
ئەو هەڵمەتە لە دوو میحوەری کەویر-مەخمور و میحوەری خازر لە٣٠کیلۆمتری باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجامی گرت و بەقسەی ڕووداونێت، ١٥٠تیرۆریستی داعشی و ١٣ پێشمەرگە لەو هەڵمەتەدا کوژران.
هێزەکانی کورد لەهەوڵی ئەوەدان ، هەتا لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ گەمارۆ بدەن و هێزەکانی سوپاو هێزە ئێراقییەکانی دیکەش تێدەکۆشن لەباشوور و ناوچەی قیارەوە، تیرۆریستان لە موسڵ گەمارۆ بدەن .