پارتی ، بەرپرسی بنپێکرانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستانی ئێراق
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق (پارتی) ، بەرپرسی بنپێکرانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان لەناوچەی کوردستانی ئێراق ناسێندراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێرانەوە لە ئەلبەغدادیە نیوز ، سروە عەبدولواحید، نوێنەری بزوتنەوەی (گۆران) لە پەرلەمانی ئێراق ، ووتی: پارتی دیمۆکراتی کوردستان(پارتی)، بەر پرسی بنپێکرانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراقە . سروە عەبدولواحید لە بەیاننامەیەک دا ،جەختیکرد : بە سەرنج لەوەی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق بەرپرسایەتی پاراستنی ئاسایشت لە پارێزگای دەهوکی لە ئەستۆ دایە ،لە پارتی داوایکرد لە بارەی کووشتنی ڕۆژنامەوانێک لەم پارێزگایە لیکۆڵینەوە بکات و خوولیای بەڕێوە چوونی ئەو ڕابگەێنیت . نوێنەری بزوتنەوەی (گۆڕان) لەپەرلەمانی ئێراق ، لە ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق داوایکرد لە بواری بنپێکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسەکان لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە لیکۆڵینەوە بکات .