بیروڕا گۆڕینەوەی زەریف و بۆگدانوف سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچە
وەزیری دەرەوەی ئێران و نۆێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوایین ڕووداوەکانی ناوچە بە تایبەت پرسی سووریایان لێکدایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ " میخائیل بوگدانوف " جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی دووشەمە لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد . زەریف و بوگدانوف لەو دیدارەدا سەبارەت بە دۆخی نوێ لە پرسی سووریا وت و وێژ جەختیان کرد لەسەر درێژەی بیروڕاگۆڕینەوەکان بۆ کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان لەو وڵاتە . میخائیل بوگدانۆف نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پرسە گرینگەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەردانی تارانی کردووە . بوگدانوف بەرلە ددیار لە گەڵ زەریف لە گەڵ حسێن جابر ئەنساری جێگری عەرەبی و ئوروپای وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و ڕێگاچارەکانی پرسی سووریایان لێکدایەوە .