پێشمەرگەکان ١٦٠ داعشی یان کووشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247513-پێشمەرگەکان_١٦٠_داعشی_یان_کووشتووە
پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی داعش یان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچە گەلێکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کووشتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2016 06:34 Asia/Tehran
  •  پێشمەرگەکان ١٦٠ داعشی یان کووشتووە

پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی داعش یان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچە گەلێکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کووشتووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "سەعید مەم وزینی" بەرپرسی میدیایی پارتی دیمۆکراتی هەریمی کوردستانی ئێراق ووتی ، تاقمی ترۆریستی داعش تەرمەکانی کوژراوانی خۆیان لە وان " ئەبوو ئەحمەد ئەلشامی" سەرکردەی ئەم گرووپە ترۆریستیەی ڕاگواستووە بۆ شاری مووسڵ،ناوەندی پارێزگای نەینەوا . هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ١٢ گوندی ئەم ناوچەیە یان لە تەوەری ئەلخارز- ئەلکەویر ئازاد کردووە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی پێشمەرگەی کورد، بە پردی ستراتژیکی گوێر کە پارێزگای هەوڵێر یان بە  بە پارێزگەکانی نەینەوا و کەرکوک پەیوەس دەکات ،گەییشتوون ولە ١٨ کیلومەتری ناوەندی مووسڵ دا سەقامگیر بوونە . هێزەکانی پێشمەرگەی کورد ڕۆژی یەکشەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەرەو شاری مووسڵ پێگەی تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش لە ئێراقی دەستپێکردووە. لەم ئۆپەراسیۆنە ١٣ پێشمەرگەی کوردیش کوژراون .