کوژرانی گوماناوی هەواڵنێری کورد لە کوردستانی ئێراق بۆ پارتی بارزانی گێچەڵی نایەوە
کوژرانی گوماناوی " وداد حسێن" هەواڵنیری کوردی هەواڵدەری " ڕۆژنیوز" تاوانپاڵدانی بنەماڵەکەی ئەو هەواڵنێرە دژی دەزگەی ئاسایشتی سەربە حیزبی مەسعوود بارزانی ، بۆ حیزبی بارزانی گێچەلی نایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بە گوێرەی بەیاننامەی هەواڵدەری کوردزمانی " ڕۆژنیوز" کە بنکەکەی لە سلێمانی دایە ، ودادحسێن لە شەممەی ڕابردوو (١٣ ئاگوست)لەکاتی ڕۆێشتن بەرەوە شۆێنی ئیش وکاری لە شاری دهۆک بوو کە چەند کەس ڕیگایان لێگرت وبەرامبەر چاوی خەڵک بەتووندی لێانداوە و پاشان بردوویانە بۆ شۆێنێکی نادیار و دوای چەند کاژێر تەرمی ودادحسێن لە ڕێگای دەهوک بۆ بەشی سیمیل لە باکووری ئێراق دۆزراوەتەوە .
ئەم هەواڵدەرییە ووتیشی کە وداد حسێن پێش لە ترۆری ، چەندین جار کەوتۆتە بەر هەرەشەی دەزگەی ئاسایشی لە دهۆک ناسراو بە "ئاسایش" و چەند جاریش بانگ کراوە بۆ ئەم دەزگەی ئاسایشییەو دوای بازجۆیی داوایان لێکردووە دهۆک جێ بیلێت. لە لایەکی دیکەشەوە "دەربەند حسێن" برای هەواڵنێری کوژراوە ووتبووی کە وداد ،لانی کەم ١٠ جار بانگ کراوە بۆ دەزگەی ئاسایشی و بازجۆیی لێکراوە ولەو داوایان کردبوو لە دەهوک بڕواتە دەر کە دوایین جار سێ مانگ لەمەو بوەر بووە .ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی ئەوەی کە پێنج پارتی سەرەکی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی هەرێم لەبەیاننامەیەکی هاوبەش دا خوازیاری ناسکرانی هۆکارانی لە تۆێ پەردەی ئەو ترۆرە بوون . پارتەکانی یەکیەتی نیشتمانی ، بزوتنەوەی گۆڕان ، کۆمەڵەی ئیسلامی ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق پینج حیزبێکن کە لە بارەی ڕووداوی کوژرانی گوماناوی وداد حسێن بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکردووە و ئەم ڕووداوە یان وەک بن پێکردنی مافەکانی ئینسان و بەرتەسکی ئازادی بەیان لەباکووری ئێراق هێناوەتە ئەژمار .