هیندستان کونسوڵخانەی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247657-هیندستان_کونسوڵخانەی_گشتی_لە_هەرێمی_کوردستان_دەکاتەوە
کۆماری هیندستان کونسوڵخانەی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و یەکەم کونسوڵی گشتیش دەست بەکار دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2016 14:27 Asia/Tehran
  • هیندستان کونسوڵخانەی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

کۆماری هیندستان کونسوڵخانەی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و یەکەم کونسوڵی گشتیش دەست بەکار دەبێت.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە، ”بەردەوام دەبین لە بونیادنانی پەیوەندییە نیودەڵەتییەکان“.

 

فەلاح مستەفا هەروەها نووسیویەتی، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دەست بەکار بوونی دیپەک میگلانی، وەک کونسوڵی گشتیی هیندستان لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستانی باشوور.

 

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی حکوومەتی عێراق لە رووی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستی دەکات، ئێستا 19 کونسوڵخانەی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستاندا هەن، وێڕای 18 کونسوڵگەریی فەخری و نووسینگەی پەیوەندیی وـلاتان و رێکخراوە جیهانییەکان.