پێشمەرگە پەلامارەکانی داعشی لە باشوری کەرکوک بەرپەرچدایەوە
سەرچاوە کوردییەکان ڕاپۆرتیان دا هێزی پێشمەرگە دو پەلاماری گروپی تیرۆریستی تەکفیری داعشی بۆ سەرئەو هێزانە لە ناوچەکانی رۆژئاوای "داقوق" و "دوزخورماتوو" لە باشوری کەرکوک بەرپەرچدایەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی سکای نیوزی عەڕەبی، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە دوو پەلاماری گروپی تیرۆریستی داعشیان لە نزیک گوندی "ئەلسەماکە" لە رۆژئاوای داقوق لە باشوری کەرکوک و ناوچەی "ئەلزەرکە" لە رۆژئاوای دوز خورماتوو بەرپەرچ دایەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لەو شەڕانە دا سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کوژران.
هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە پشتیوانی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانان هەڵمەتێکیان بەرەو شاری موسڵ پێگەی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق دەست پێ کردوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕوسیا ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتی دا هێزەکانی پەکەکە کە ژماریان زیاتر لە 2هەزار کەسە ئێستا لە باشوری کەرکوک جێگیرکراون و چاوەڕێی دەسپێکی هەڵمەتەکەن و لەم بارەش دا بە تەواوی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەغدا هاوئاهەنگن.