ئاڵمان یارمەتیە سەربازییەکانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێ کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247918-ئاڵمان_یارمەتیە_سەربازییەکانی_بۆ_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_دەست_پێ_کردەوە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیوو ته له فزیون لە زمان هەواڵدەریی رۆیتەرز لە بڕلینەوە، سوپای ئاڵمانیا ڕایگەیاند ناردنی وەجبە سەربازیەکان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ئەوەی کە فه رما نره وایی ئه و هەرێمه گەرەنتی ئەوەی دا کە دواجار ئەو چەکانە لە بازاڕە ڕەشەکان دا نافرۆشرێنەوە، دەست پێ کراوەنه تەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2016 05:31 Asia/Tehran
  • ئاڵمان یارمەتیە سەربازییەکانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێ کردەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیوو ته له فزیون لە زمان هەواڵدەریی رۆیتەرز لە بڕلینەوە، سوپای ئاڵمانیا ڕایگەیاند ناردنی وەجبە سەربازیەکان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق پاش ئەوەی کە فه رما نره وایی ئه و هەرێمه گەرەنتی ئەوەی دا کە دواجار ئەو چەکانە لە بازاڕە ڕەشەکان دا نافرۆشرێنەوە، دەست پێ کراوەنه تەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئاڵمانیا ڕایگەیاند بڕڵین 70  تۆن چەک لەوان 1500 دانە چەک و 100 دانە موشەکی شان هاوێژ و سێ تڕۆمبێلی زرێ پۆشی ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کردوە لە هەولێر.

ئاڵمان مانگی ژانویە مانگی ژانویەی ڕابردوو ناردنی یارمەتیی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگرت پاش ئەوەی کە کۆمەڵێک ڕاپۆرت باسیان لە فرۆشرانەوەی ئەو چەکانە لە بازاڕە ڕەشەکان دا کرد.

 

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکەوت نزیکەی 30 پارچە چەک لە زیاتر لە 28 هەزار  چەکی ڕادەست کراو بە کاربدەستانی ئەو هەرێمە بە نایاسایی فرۆشراون یان بێ سەروشوێن کراون.

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان چەندین کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لەو دۆسیەیە دا دەسگیر کردوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئاڵمان وتی: وڵاتەکەی لە ساڵی 2014وە تا ئێستا زیاتر لە 30 وەجبەی چەک بە کێشی زیاتر لە 2000 تۆن ڕادەستی هەرێمی کوردستانی عێراق کردوە.