دوو پارتی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەسەرووبەندی یەکگرتن دان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247954-دوو_پارتی_ئیسلامیی_کوردستانی_ئێراق_لەسەرووبەندی_یەکگرتن_دان
وتەبێژی پارتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق وتی کە دوو پارتی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی ، قۆناخی چالاکیی هاوبەشیان تێپەڕاندووەو چوونەتە نێو قۆناغی یەکبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2016 08:34 Asia/Tehran
  • دوو پارتی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لەسەرووبەندی یەکگرتن دان

وتەبێژی پارتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق وتی کە دوو پارتی یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی ، قۆناخی چالاکیی هاوبەشیان تێپەڕاندووەو چوونەتە نێو قۆناغی یەکبوونەوە.

ڕێبوار محەممەد سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەوتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، بەڕاگەیاندنی ئەو بابەتە، وتی: دووپارتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق،  قۆناخی چالاکیی هاوبەشیان تێپەڕاندووەو دوو پارت لە فکری تێکەڵ بەیەکبوون لەچوارچێوەی پارتێکی ئیسلامی نوێدان.

ناوبراو وتی: هەر لەبەر ئەوەیە کە لیژنەیەکی شەش کەسی لە دوو پارتەکە خەریکی تاووتوێی ڕێکارەکانی تێکەڵاوبوونن.

پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی کوردستان، دە کورسی و پارتی کۆمەڵی ئیسلامیش شەش کورسیی هەیە کە بە تێکەڵبوون و یەکبوونیان، ئەو دوو پارتە دەتوانن وەک چوارەمین پارتی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمدا بناسێندرێن.