مەسعود بارزانی: گەلی کوێت لای ئێمە پێگەی تایبەتی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i248023-مەسعود_بارزانی_گەلی_کوێت_لای_ئێمە_پێگەی_تایبەتی_هەیە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە غەسان ئەلزواوی باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت لە عێراق و دوکتور عومەر ئەلکەندەری کونسووڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2016 12:33 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی: گەلی کوێت لای ئێمە پێگەی تایبەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لە غەسان ئەلزواوی باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت لە عێراق و دوکتور عومەر ئەلکەندەری کونسووڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە  لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی ، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی دەوڵەتی کوێت ستایشی ڕۆڵی بارزانی لە مێژووی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هاوکاریی کردنی شەڕ بە دژی تیرۆریستان کرد.

 لە وتەیەکدا سیاسەت و بۆچوونی وڵاتەکەی لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە خستەڕوو و وێڕای دەڕبرینی سوپاس و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان لە حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە ئامادەیی وڵاتەکەیشی نیشاندا کە هاوکاریی پزیشکی و خۆراک و پێداویستی تر پێشکەشی ئاوارەکان بکات.

لە بەرانبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سوپاسی ئەمیر و حکوومەتی کوەیتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کوەیت پێگەی تایبەتی لای گەلی کوردستان هەیە و جەختیشی لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بیروڕا لەبارەی مەترسییەکانی کولتووری ئینکار و دیکتاتۆری و داگیرکاری ئاڵوگۆڕ کرا و باسیش لە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و ئامادەکارییەکان بۆ ئازادکردنی مووسڵ کرا.