وەدرۆخرانەوەی ئامادە بوونی 2000 هێزی پەکەکە لە باشووری کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i248035-وەدرۆخرانەوەی_ئامادە_بوونی_2000_هێزی_پەکەکە_لە_باشووری_کەرکوک
یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق جەختی کرد کە تەنیا دوو لقی بچووکی سەربازیی پەکەکە لە چەند پێگەی ئەو پارتە لە باشووری کەرکوک جیگیرن و به مجوره ئامادەبوونی 2000 هێزی ئەو پارتە لەو پارێزگایە لە باکووری عێراقی وەدرۆ خستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2016 12:53 Asia/Tehran
  • وەدرۆخرانەوەی ئامادە بوونی 2000 هێزی پەکەکە لە باشووری کەرکوک

یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق جەختی کرد کە تەنیا دوو لقی بچووکی سەربازیی پەکەکە لە چەند پێگەی ئەو پارتە لە باشووری کەرکوک جیگیرن و به مجوره ئامادەبوونی 2000 هێزی ئەو پارتە لەو پارێزگایە لە باکووری عێراقی وەدرۆ خستەوە.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، چەند رۆژ لەمەوبەر ، ئاسۆ تاڵەبانی ، سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مسکۆ ، لە وتووێژ لەگەڵ ئیتێر فەکس رایگەیاند کە 2000 هێزی سەربازیی پەکەکە لە باشووری کەرکوک سەقامگیرن و ئەو پارتە لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە سەبارەت بە بەشداریی لە ئۆپێراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ.

لە هەڵوێست بەو لێدوانانەی تاڵەبانی ، وەستا رەسوڵ ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە تەوەرەی 4 ی کەرکوک بە تەلەفیزیۆنی رووداوی کوت : ئەو ژمارە هێزی پەکەکە لە کەرکوک ئامادە بین ، بەڵکو دوو گروپی بچووکی سەربازیی ئەو پارتە لە چەند پێگەی بچووک لە باشووری کەرکوک سەقامگیرن.

وەستا رەسوڵ وتی : ژمارێ لە ئاوارەکانی کوردی تورکیاش لەو ناوچەیە لە کەمپی مەخمور نیشتەجێن کە هەموویان مەدەنین و هێزی پەکەکە نین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو دەستە لە هێزەکانی پەکەکە کە لە باشووری کەرکوک ئامادەن ، لە کاتی هێرشی داعش وەک هێزی خۆبەخش لەو ناوجەیە سەقامگیرن کوتی : بەردەوامیی بوو ن یا چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە کەرکوک بەستراوە بە بڕیاری پارێزگار و ئەنجومەنی ئاسایشیی ئەو پارێزگایە.