کەمپەینی ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات ڕادەگەیەندرێت
ژمارەیەک رۆژنامەنوسو هەڵسوراوی مەدەنی کەمپەینێک بۆ لەسەر ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات حسێن سازدەکەنو داوای دادگاییکردنی تاوانباران دەکەن.
لەبەیاننامەی کەمیپنەکەدا داوا لە "داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان و دەرەوی وڵات دەکات تێیدا بەشداری بکەن و هەوڵی خۆیان بدە بۆ ئاشکرا کردنی تۆمەتبارانی تیرۆری وەدات، هەروەها ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پیشخستنی کەمپەینەکەدا".دەقی بەیاننامەی کەمپەینەکە:وەک کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و نوسەر، بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و دکتۆر و هەموو چین و توێژەکان لە ناوەوەو دەرەی کوردستان کەمپەینێک ڕادەگەیەنین، لە کەمپەینەکەدا داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هەرچی زووە ئەوکەسانەی ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، وەدات حسێن عەلی یان لە دهۆک تیرۆر کردووە ئاشکرا بکرێن و بدرێنە دەست یاسا و بەسزای خۆیان بگەیەندرێن.
کەمپەینەکە داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان و دەرەوی وڵات دەکات تێیدا بەشداری بکەن و هەوڵی خۆیان بدە بۆ ئاشکرا کردنی تۆمەتبارانی تیرۆری وەدات، هەروەها ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پیشخستنی کەمپەینەکەدا.