سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ تاران لە دوو حەوتەی داهاتوودا
بەرپرسی گشتیی نووسینگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەتا ١٥ ڕۆژی داهاتوو سەردانی تاران دەکات.
عەبدوڵا ساڵح دوێنێ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا لە هەولێر، بەئاماژە بە دانیشتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرودستان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشیی ئەو ناوچەیە، وتی: سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ تاران لەماوەی دە هەتا پانزە ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام دەگرێ.
عەبدوڵا ساڵع بەئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی بەرپرسانی لیژنەی ئاسایشی کوردستانی ئێراق بۆ ئێران ، وتی: نێچیرڤان بارزانی سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممە لەدانیشتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەو لیژنەیە، لەڕەوتی دیدار و دیمانە ئەنجام گرتووەکانی تاران ئاگادار کرایەوە.
بەقسەی عەبدوڵا ساڵح، نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکی لەنێو ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت، کوردستانی ئێراق ڕێگە نادات هیچ گرووپ یان حیزب و کەسایەتییەک لەدژ ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بجووڵێتەوەو بەتوندی بەرپەرچی هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە دژ بەئێران دەداتەوە.
بەرپرسی گشتی نووسینگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران، وتی: نێچیرڤان بارزانی پێی داگرتووە، کوردستانی ئێراق قەت دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی نەکردووەو ناشیکات.