کرانەوەی کۆگەی"کەمەربەندی ئابوری رێگای هەورێشم " لە تاران
کۆگەی"کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم" لە تاران دەستی بە کار کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هو وا کۆگەیەک بە ناوی"کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم" رۆژی سێ شەممە بە چڕبوونەوە لەسەر ئاڵووێرە دۆستانەکان و هاوکاریی نێوان چین و کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەستی بە کار کرد.
هی شیلینگ لیانگ ڕاوێژکار و بریکاری دەوڵەتی چین لەو کۆگەیە وتی: چین و ئێران وڵاتانێکی خاوەن ژیار و مێژوون و مێژوویەکی دوروئرێژیان هەیە لە ساتوسەودای دۆستانە و ئەوەش بنەمایەکی پتەوە بۆ وەگەڕ خستنی "کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم".
بریکاری دەوڵەتی چین وتیشی: بارستێکی گەورە و ئاسۆیەکی روناک لە هاوکارییەکانی دوو لایەنەی ئێران و چین بەتایبەتی لە بواری سەرچاوەکان و تەکنەلۆژیا دا بەدی دەکرێ.
ئەحمەد محەممەدی سەرۆکی ئەنجومەنی دۆستایەتی ئێران و چینیش لە کۆگەی"کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم" لە تاران دەسخۆشی کرد لە ڕۆڵی چین بۆ بەدواداچوونی کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم و هەسوکەوتەکانی لەگەڵ ئێران لەم پێناوەدا.
محەممەدی وتیشی : هاوکاریی چین و ئێران لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە دەستی پێ کردوە بەڵام بەم کارە واتە کردنەوەی کەمەربەندی ئابوری رێگای ئەبریشەم رەهندی تازەی بە خۆیەوە گرتوە.
حەوتەی کەلتوری چین بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییەکان و ئاڵووێرەکانی ئەو وڵاتە و ئێران رۆژی سێ شەممە لە تاران دەستی پێ کرد و حەوتەیەکیش دەخایەنێ.