سەردانی مەسعود بارزانی لە ئەورووپا
ئاب 25, 2016 12:19 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامانجی دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپایی بەرەو ئەورووپا وەڕێ کەوت.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا ، لەزمان کەناڵی عێراقیی سومێریە نیوز ، نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تورکیاوە رۆیی بۆ سەفەری ئەورووپایی.
یەکەم شوێنی مەبەستی سەفەرەکەی مەسعود بارزانی ، بۆ وڵاتانی ئەورووپایی ، فەرانسە راگەیەنراوە.
مەسعود بارزانی ، لە سەفەری تورکیا دا لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییە دوو لایەنەکان و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتووێژی کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا ، میدیا کانی هەرێمی کوردستانی عێراق راپۆرتیان دا مەسعود بارزانی پاش سەفەرەکەی بۆ ئەورووپا سەردانی تاران دەکات.