پەردەلادران لەڕووی حەوت گەڵاڵە لە بواری جوگرافیدا لەلایەن وەزیری بەرگریی ئێرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i249751-پەردەلادران_لەڕووی_حەوت_گەڵاڵە_لە_بواری_جوگرافیدا_لەلایەن_وەزیری_بەرگریی_ئێرانەوە
وەزیری بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەردەی لادار لەچەند گەڵاڵەی گرینگ لەبواری بەرەڤانی و جوگرافیدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2016 13:56 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لەڕووی حەوت گەڵاڵە لە بواری جوگرافیدا لەلایەن وەزیری بەرگریی ئێرانەوە

وەزیری بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران پەردەی لادار لەچەند گەڵاڵەی گرینگ لەبواری بەرەڤانی و جوگرافیدا .

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی وەزارەتی بەرەڤانی ئێران، سەرداری سەرتیپ حوسێن دێهقان وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی حەوتەی دەوڵەت، پەردەی لادا لەڕووی چەند گەڵالەی گرینگ بریتی لە؛ یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەژێرناوی"رەهام" ، یەکەن نەرمئامێری خۆماڵی دیاریکردنی بەوردیی مەداری سەتەلایت، بەرهەم هێنانی نەخشەکانی تۆپۆگرافی سێ ڕەهەندی بەکەڵک وەرگرتن لە وێنە سەتەلایتییەکان و سیستەمی نەرمئامێریی وەرگرتن و بەرهەم هێنانی زانیاریی سەتەلایتەکان لەڕێکخراوی جوگرافیایی وەزارەتی بەرگریی.

سەرداری سەرتیپ دێهقان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەو کەڵک وەرگرتن لەو گەڵاڵانە، وتی: ڕێکخراوی جوگرافیایی وەزارەتی بەرگریی ئێران بەپاڵپشتی دەسپێشخەری، داهێنان و زانستی خۆماڵی زانستوەران وپسپۆرانی بلیمەت وکارامە توانیویەتی هەنگاوگەلی بەرز هەڵبگرێ بۆ چارەسەریی کەندو کۆسپ و گرفتەکان لەوبارەوە، و پێشکەوتن گەلێکی بەرچاو بەدەست بێنێ.