پێشوازیی عەبادی و بارزانی لە کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەولێر و بەغدا
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان شاندی باڵای هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه که ڕۆژی چوارشەممە (31ـ 8ـ 2016) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان هه‌ریه‌ک له مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا بارزانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و هەروەها خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی دەربارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان و هیوای خواست پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت.
لەبەرانبەریشدا سەرۆک وەزیرانی عێراقی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەنجامی کۆبوونەوەکان بە تایبەت لەبارەی نەوت و ئامادەکاری بۆ ڕزگارکردنی موسڵ دەربڕی و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکانیشی بەرز نرخاند.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی و ڕاوێژی نێوانیان کردەوە.