کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردەسەر نووسینگەی یەکێتیی نیشتمانی لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i250624-کەسانی_چەکداری_نەناسراو_پەلاماریان_کردەسەر_نووسینگەی_یەکێتیی_نیشتمانی_لە_هەولێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی " جەلال تاڵەبانی " ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند کە کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردە سەر نووسینگەی ئەو پارتە لە شاری هەولێر بە بێ ئەوەی کە ئەو پەلامارە قوربانیی لێ بکەوێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2016 08:44 Asia/Tehran
  • کەسانی  چەکداری  نەناسراو  پەلاماریان  کردەسەر  نووسینگەی  یەکێتیی  نیشتمانی   لە  هەولێر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بە ڕێبەرایەتی " جەلال تاڵەبانی " ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند کە کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردە سەر نووسینگەی ئەو پارتە لە شاری هەولێر بە بێ ئەوەی کە ئەو پەلامارە قوربانیی لێ بکەوێتەوە .

بە  گوێرەی    ڕاپۆڕتی  ئیرنا  ،  پارتی   یەکێتی   نیشتمانیی   کوردستانی  ئێراق  لە  بەیاننامەیەکدا  وتیشی  کە  نووسینگەی  ئەو  پارتە  لە   ناوچەی  " سوران "   لە  باکووری   هەولێر    شەوی  پێنجشەمە    کەوتە  بەر  پەلاماری  تاقمێکی   چەکداری  نەناسراو   کە  لەناو تڕۆموبیلێکی   " بی  ئێم  وێ  "ی  ڕەش دا  بوون .  لەو بەیاننامەیەدا  هاتووە  کە  ئەو  پەلامارە  چەکدارانەیە  قوربانی  نەبووە  و  دەزگا  ئاسایشیەکان  لە باکووری  ئێراق  لێکۆڵینەوەکان سەبارەت  بە  هۆی  ڕووداوەکە و ناسینی هۆکارانی  پەلامارەکەیان دەس  پێکردووە . ناکۆکیگەلێک کە  لە  هاوینی ساڵی  2015  لە  نێوان  ڕەوتە سیاسیەکان لە باکووری  ئێراق  دەستی  پێ کراوە  هەروا  لەو  ناوچەیە  بەردەوامە و بڕێک  لەو  ناکۆکیە  سیاسیانە  تەشەنای  کردووەتە  ناو  لایەنگرانی  ئەو  پارتانەو  شێوازی  چەکدارانەی  لە  خۆ  گرتووە .