قسەکانی دژ بە یەک لەبارەی تێکەڵچوونی پێشمەرگەکانی سوری وپەیە دە
دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەبارەی بەشداری هێزەکانی پێشمەرگەی سوریا ناسراو بە پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تورکیا لە جرابلۆس " هلگورد حیکمەت" ووتە بێژی وەزارەتی کارو باری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕەتکردنەوەی ئەم بابەتە ووتی : هێزی پیشمه رگه ی کوردستان بەرەی سه ره کی خوی هەیە و ئەو بەرەیە شەڕ دژی ترۆر دەکات .
هەلگورد حیکمەت ووتیشی : لەگەڵ هیچ هێزێکی تری کوردی دەرەوە بەرەیەکمان نییە و خوازیاری ئەوەیش نین کە بەرەیەکمان پێکەوە هەبێت و بە هەموو شێوەیەک ئەو لێدوانەی ئەو بەڕێزە ڕەت دەکەێنەوە و بە درۆی دەخەینەوە . هێزی پێشمەرگەی کوردوستان ئامادە نییە کە ئەزموونی تاڵی وا بەتاقیبکاتەوە بۆ جارێکی دیکە .
دوو ڕۆژ لەمەو بەر "حەسوو غەریب "نوێنەری پارتی یەکیەتی دێمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا لە کوردستانی ئێراق هێزەکانی پێشمەرگەی سوریا کە سەر بەبارزانین لە جرابلۆس دا دژی هێزەکانی پەیەدە و یەپەگە شەڕ دەکەن . هەر لەم حالە دا" ئاری هەرسین" سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ کورد پریس ووتی : هەرێمی کوردستان بەر پرسی کردەوەکانی پێشمەرگەی سوری لە شەڕ وتێکەڵچوون لەگەڵ "یەپەدە" نییە . ئەو ووتی ژمارێک لە پێشمەرگەکانی سوری ناسراو بە پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوان کە لەلایەن هەرێمەوە لە باکووری ئێراق ڕاهاتوون ومەشقیان پێکراوە و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە کورد نشینەکانی سوریا . ئەو ووتی کە کردەوەکان و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەم بەشە لە هێزەکانی پێشمەرگە وبەتایبەت لە شەڕ وتێکەڵچوون لەگەڵ پارتی یەکیەتی دێمۆکراتیک پەیەدە ، هیچ پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی هەرێم وپارتی یەوە نییە .