کوردستانی ئێراق بەڕێوە بەرایەتی خۆێندنگەکانی سەر بە گولەن دەگرێتە ئەستۆوە
دوا بە دوای تاوسەندنی ئالۆزی لە نێوان پارتی داد وگەشە پێدان و ڕەوتی هیزمەت لە تورکیا ، وەزارەتی پەروەردەو ڕاهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە بەرایەتی خۆێندنگەکانی سەر بەو ڕەوتە کە لەژێر ڕێبەری فەتحۆڵا گولەن دایە ، دەگرێتە دەس خۆی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پشتیوان سادق ، وەزیری پەروەردەو ڕاهێنانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە درێژەی پرێس کۆنفرانسێک لە شاری سوران سەر بە پارێزگای هەولێر ،بەڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : ئیزن نادەین خۆیندنگەکانی سەر بە فەتحۆڵا گولەن لە لایەن کەسانی وابەستە بە گولەن کارو باریان بەرێوە بچێت ، چوونکا ئەم گرووپە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەکوو ڕێکخراوەیەکی ترۆریستی ناسێندراوە . دوو بەشگەی سەلاحەدین و ڕوناکی لە ڕێزی بەشگە کانی سەر بە گولەنن کە تا بەر لەوە بەڕێوە بەرایەتی خۆێندنگەکانی سەر بە رەوتی هیزمەت یان لە ئەستۆ دابووە . هاوکات لەگەڵ بڕیاری نوێی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەنگاوێکی دیکە هاوڕەوت لەگەڵ بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی فەرهەنگی لایەنی گولەن لەم ناوچەیە دا هەلگیراوە . بەشگە کانی سەر بە گولەن هاوکات لەگەڵ پەرەی دەستەڵاتی پارتی داد وگەشە پێدان بە رێبەری ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە تورکیا ، بە پشتگری هەرێمی کوردستانی ئێراق دەستیان داوەتە خستنە گەڕی خۆیندنگە لا کوردستانی ئێراق دا .