ئه‌یلوول 18, 2017 15:41 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی باڵوێزانی ئێران و فەڕانسە لەبەغدا سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا و برونۆ ئەبێرت باڵوێزی فەڕانسە لە ئێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئیرەج مەسجدی و برونۆ ئەبێرت ئەمڕۆ دووشەممە لەبەغدام هەروەها لە وتووێژەکانیان ، پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتی کۆماری یئسلامیی ئێران و فەڕانسەیان خستەبەرباس و لێکدانەوە.

فەڕانسە لە ڕیزی ئەو وڵاتە ئوروپیانەیە کە نەیارەتی کردووە لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

باڵوێزی تورکیا لەبەغداش دوێشەو(یەکشەممە) گەیشتە باڵوێزخانەی ئێران لەبەغداو لەگەڵ ئیرەج مەسجدی لەمەڕ گۆڕانکارییەکانی ئێستاو لەوان پرسی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ناوبراودا دیدار و وتووێژی کرد.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

 

 

سەرپەیڤ