کەوتنەخواری فڕۆکەیەکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی لە پێتەختی یەمەن
هێزی ئاسمانیی یەمەن توانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی کە هی سوپای دەسدرێژکاری سەعوودیی بوو لە ئاسمانی سەنعای پێتەختی یەمەن بخاتە خوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز؛ ژێدەرێکی سەربازیی یەمەنی وتی: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکاییە، لە چەشنی هێرشبەر و ناسکەری مۆدیلی "MQ- 9" بوو و لە کاتی گەشت لێدانی بە سەر بنکەی سەربازی دولەیمی لە سەنعا وەبەر پەلاماری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی یەمەن کەوت.
بنکەی فەرماندەرێتیی ناوەندیی ئەمریکایش ڕۆژی دووشەممە ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئەم وڵاتە مۆدیلی "MQ- 9" ڕۆژی یەکشەممە لە یەمەن کەوتۆتە خوارەوە.
ئەمریکا بە یارمەتی دانی عەرەبستان لە ڕێگای هەواڵگری و چەک و چۆڵەوە هاوکاریی ڕژێمی ئالی سەعوود دەکات لە پەلاماردانی یەمەندا.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .
ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٣ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.