بانگەشەکانی بارزانی لە پاش کشانەوەی لە دەستەلات
"مەسعوود بارزانی" پاش ڕاگەیاندنی فەرمی خۆ کشانەوەی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە یەکەمی نۆڤەمبەری 2017دا بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی بەغدا، ئەنجامی گشت پرسییەکەی کردووەتە بڕوبیانوویێک بۆ پەلاماردانی کوردستانی ئێراق.
گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێم لە ئێراق، لە بەرواری 25ی سێپتەمبەری 2017، سەرباری نەیارەتی حکوومەتی ناوەندیی بەغدا، لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و تەنیا بە پێداگریی "مەسعوود بارزانی" بەڕێوە چوو.
"مەسعوود بارزانی" یەکشەممە شەو، لە میانەی لێدووانە تەلەڤیزیۆنییەکەی خۆیدا بانگەشەی ئەوەی کرد: ئامانجی بەڕێوە بردنی گشت پرسی لە هەرێم، چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا بوو.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، بە ئاماژەدان بەوەی کە هەلومەرجی ئێستاکە کاتییە و ماوەیێکی زۆری پێ ناچێت بانگەشەی کرد: بۆ چەسپاندنی دەستوور، هەوڵی زۆرمان دا بەڵام بێ ئەنجام بوو.
بارزانی بەم بانگەشەیەوە کە گشت پرسی جیابوونەوە هەرگیز ناسڕدرێتەوە گوتیشی: " بانگەواز بۆ جیابوونەوەی هەرێم لە ئێراق نرخێکی هەیە، بەڵام بەرەوڕووی خەیانەتێکی گەورە بووینەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها ئەمریکای بە پاڵپشتی لە هێزە ئێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەی کەرکووک تۆمەتبار کرد و گوتیشی: هێزەکانی حەشی شەعبییش، هەوڵی زۆریان داوە لە پێناو گۆڕانی دیمۆگرافی و جەماوەری ناوچەکوردنشینەکان.
هەر لەم حاڵەدا ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم ئێوارەی یەکشەممە لەگەڵ دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم لە نێوان حکوومەتی خۆجێی، پەرلەمان و دەزگای داد ڕێککەوتن.
پەرلەمانی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق، هەروەها لەسەر درێژ نەکردنەوەی خولی سەرۆکایەتیی "مەسعوود بارزانی: لە یەکەمی نۆڤەمبەری 2017ەوە ڕێککەوتوون.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێم و ڕاگەیاندنی خۆلەکارکشانەوەی بارزانی، لایەنگرانی پەلاماری پەرلەمانیان دا و بوونە هۆی سەرهەڵدانی تێکهەڵچوون و تووند و تیژی.