ئاوارەکانی کەرکووک ، سەلاحەدین ونینوا لە کوردستانی عێراق دەنگ ئەدەن
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ئاوارەکانی پارێزگەی کەرکووک ، نەینەوا وسەلاحەدین دەتوانن لە ناوەندەکانی دەنگ دان لە کوردستانی عێراق دەنگی خۆیان بخەنە ناوسەندوقەکانی دەنگدان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕزگارمحەممەد ئەمین جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەم مەسەلە بە میدیاکان وتی : بە پێی ڕێککەوتنەکانی ئەنجام دراو لەنێوان نوسینگەی کۆمسیۆن لە پارێزگەی سەلاحەدین و پارێزگەی سلێمانی کارتی دەنگ دانی ئاوارەکانی شاری خورماتو لە پارێزگەی سەلاحەدین بۆسلێمانی دەنێردرێت ودەنگ دەران دەتوانن بە وەرگرتنی کارتەکانی خۆیان لەم شارە دەنگ بدەن . وتیشی: هەربەو شێوازە ئاوارەکانی شاری کەرکووک ونەینەوا دەتوانن بە سەردان لە ناوەندەکانی کومسیۆن لە هەرێمی کوردستانی عێراق کارتەکانی خۆیان وەرگرن وڕۆژی دەنگ وەرگرتن لەم ناوچەیەدا دەنگەکانی خۆیان بخەنە ناو سەندوق . بە قسەی جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەم کۆمسیۆنە گشت هاسانکاری وتەگبیری پێویستی کەم پێوەندیەدا گرتووەتە بەر ودەنگ دەران بە ئەرخەیانی دەتوانن بۆ دانی دەنگ بڕون. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە بیست ودووی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە گشت شارەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.فرەتر لە حەوت هەزاربەربژارلەم هەڵبژاردنانەدا بۆ بەدەس هێنانی سێسەدو بیست ونۆ کورسی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەکتر پێشبڕکیی دەکەن. باسی چونیەتی بەشداری کردنی ئاوارەکانی جەنگیی داعش لە عێراق لەدرێژایی مانگەکانی ئەم دواییە یەکێ لە مەسەلە پڕکێشەکانی نیوان دەوڵەت ونەیارانی ڕەوتی سیاسی لەم وڵاتە بووە کە بە بیانوی بەشداری نەکردنی ئاوارەکان لە هەڵبژاردنەکان خوازیاری وەدوا کەوتنی بەروارەکەی بوون بەڵام سەرەنجام دەوڵەت پیداگرە بۆ بەڕێوەچوونی لەکاتی دیاری کراو.