May 07, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • داوای پارت ولایەنە کوردستانییەکان لە عێراق بۆ ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانی

پارت و باڵە کوردستانییەکانی عێراق هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی بەرنامە پڕووپاگەندییەکانیان داوایان لە ئەندامان و لایەنگرانیان کرد، هاوبەشیەکی بەرفراوانیان بێت لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە لە١٢ی مای.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کەمپەینی هەڵبژاردنیی ئەو پارتە، وێڕای داواکردن لە خەڵکی کوردستان بۆ ئامادەبوونی بەرفراوان لەو هەڵبژاردنانە، وتی: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەدەسەڵاتەوە ئامادەی هێنانەدی داواکارییەکانی جەماوەرە.

عەلی باپیر ئه میری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراقیش لە لێدوانێکدا وتی: خەڵک دەبێ کەسانێک هەڵبژێرن کە نیگەرانی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بن و دەنگ بەکەسانێک بدەن کە شیاوی نوێنەرایەتی گەلێکی موسڵمان بن.

عەبدولباری مەجید سیاسەتوانی کوردی عێراقیش وتی: لە عێراقی نوێدا، کورد، شیعەو سوننە هەمووان دەبێ لەتەنیشت یەکتردابن و ئەوەیە راستیی ئێستای عێراق، بۆیە پێویستە هەمووان لەفکری عێراقێکی بەهێزدابن و لە عێراقی بەدەسەڵاتدا، کوردستانێکی بەهێزیشمان دەبێ.

زیاتر لە٥٠٠بەربژار لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتەن.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق١٢ی مای٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ، ئەو هەڵبژاردنانە لەبەر شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، گرینگیەکی تایبەتی هەیە. لەو هەڵبژاردنانەدا حەوت هەزار و ٣٦٧ بەربژار لە١٨پارێزگای عێراق بۆ بەدەست هێنانی٣٢٩کورسی پەرلەمانی پێکەوە دەکەونە ململانێ.

سەرپەیڤ