تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری کەرکووک
تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری کەرکووک لانیکەم پێنج کوژراوی لێ کەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە جاددەیەک لە کەرکووک کە دەنگدەرانی ئێراقی لەوێ تێدەپەڕان، ڕووی داوە .
تاقمی تیرۆریستیی داعش کە بەرلە هەڵبژاردن، هەڕەشەی پەلاماری تیرۆریستیان لە ئێراق کرد بوو ، بەرپرسایەت ئەم پەلامارەیان گرتە ئەستۆ.
ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە لەحاڵێکدا ڕووی دا کە هێزی ئاسایشیی ئێراق، ڕۆژی شەممە چەندین پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر ناوەندەکانی دەنگدانی پووچەڵ کرد بووەوە .
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، .هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی پڕژ و بڵاو دەست دەدەنە هەڵمەتی تیرۆریستی .
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی شەممە بەڕێوە چوو .
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوای کۆتایی هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەک لە خەڵک و هێزی ئاسایشی و دامەزراوەکانی دەوڵەتی و هەموو کەسانێک کە بۆ سەرکەوتوو بوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەوڵیان دا، سوپاسی کرد .