له هەرێمی کوردستان سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە
May 16, 2018 07:11 Asia/Tehran
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٧ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سبەینێ چوار شەممە١٦-٥-٢٠١٨ تەواوکاری مانگی شەعبانە.
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشدا، "رۆژی پێنج شەممە کە دەکاتە ١٧-٥-٢٠١٨، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە".