نەیاریەتی بەربڵاوی خەڵکی بریتانیا لە سەفەری تڕەمپ بۆ لەندەن
ئاکامی کۆپرسیەکی نوێ نیشان ئەدات کە خەڵکی بریتانیا لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی پێشوازی ناکات .
ئاکامی کوپرسی ڕۆژنامەی بریتانیایی " ئیندیپندێت " نیشان ئەدات کە زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە بڕوایان وایە بانگهێشت لە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەفەر بۆ لەندەن هەڵە بووە . زۆربەی بەشدار بووان لەو کۆپرسیە داکۆکی دەکەن لە بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانەی سەفەری تڕەمپ . ئەو کۆپرسیە هەروا نیشان ئەدات کە زۆربەی خەڵکی بریتانیا بڕوایان وایە وڵاتەکەیان دەبێ هەوڵ بدەن تا لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڵێنگەلێک وەربگرن . ترێزا می " سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە هۆی بانگهێشت کردنی لە تڕەمپ بۆ سەفەر بو ئەو وڵاتە ڕووبەڕوویی ڕەخنەگەلێکی توند بووەتەوە . هەڵوێستی تڕەمپ دژی موسوڵمانان و کردەوەی ڕەگەز پەرەستانەی ناوبراو لە ئەمریکا و هەرەوەها لاگری لە ڕاست خوازانی توندڕۆی بریتانی لە هۆیەکانی نەیاریەتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە گەڵ سەفەری تەڕەمپە . دوناڵد تڕەمپ بڕیارە 13 ژوئیەی 2018 سەردانی بریتانیا بکات .