پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر بیرەکانی نەوت لە ڕۆژاوای کەرکووکی ئێراق
میدیاکانی ئێراقی ڕایانگەیاند: دوابەدوای پەلاماری تیروریستانی داعشی بۆسەر بیرە نەوتەکانی شاری دەبەس لە کەرکووک ،لانیکەم دوو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، میدیاکانی ئێراقی ڕایانگەیاند: ئەم پەلامارە شەوی چوارشەممە لە ناوچەی تەنەک لەشاری دەبەس لە ڕۆژاوای کەرکوک ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئاگادار ڕایانگەیاند تیرۆریستێکی خوکوژ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەنیاز بوو خۆی لە نێوان هێزی ئاسایشی لەنیزیک نەخوشخانەی دەبەس لە ڕۆژاوای کەرکووک بتەقێنێتەوە کە هێزی پۆلیس توانی ئەم تیرۆریستە بکوژێت.
هێزی ئاسایشیی ئێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاوکردنی پارێزگەکانی کەرکووک و دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لەبوونی ئەندامانی تیرۆریستی داعش دەست پێکردووە . لەم ئوپراسیۆنە تائێستا 143 گوند لە پارێزگەی کەرکووک پاکتاو کراوە.
دەوڵەتی ئێراق دیسەمبەری 2017 ، کۆتایی ئامادەبوونی چەکدارانی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاندبوو بەڵام پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە بەشێوەی پرژوبڵاو دەست دەدەنە پەلامار بۆسەر هەندێ ناوچەی ئێراق.