چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح لە بەغدا
تشرینی دووهم 13, 2019 13:53 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا چاوی کەوت بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆری سومرییەنیوز؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەردانێکی لەپێشدا ڕانەگەیێندراودا گەیشتە بەغدا.
بارزانی لە بەغدا چاوی کەوت بە عادل عەبدولمەهدی کە تێیدا پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداو هەروەها خۆپێشاندانەکانی ئێستای ئەو وڵاتەیان تاووتوێ کرد.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش چاوی کەوت بە نێچیرڤان بارزانی و دوولایەن گۆڕانکاریەکانی عێراق، ناکۆکیی نێوانیان و دۆخی سیاسی وڵاتیان لێکدایەوە.