دوایین زانیارى لەبارەى هێرشەکەى داعش بۆسەر کوڵەجۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372688-دوایین_زانیارى_لەبارەى_هێرشەکەى_داعش_بۆسەر_کوڵەجۆ
شەوى رابردو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەی کوڵەجۆ-ى سەر بە قەزاى کفرى.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2019 07:10 Asia/Tehran
  • دوایین زانیارى لەبارەى هێرشەکەى داعش بۆسەر کوڵەجۆ

شەوى رابردو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەی کوڵەجۆ-ى سەر بە قەزاى کفرى.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆ بەهۆى سەختى برینەکانى و لەکاتى نەشتەرگەریدا لە سلێمانى شەهیدبوو، بەوەش ژمارەى شەهیدەکانى هێرشەکەى شەوى رابردوى داعش بۆسەر کوڵەجۆ بۆ سێ شەهید بەرز بوەوە.

بە پێی راپۆرتی  ماڵپەڕی سبەی  ، شەوى رابردو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەی کوڵەجۆ-ى سەر بە قەزاى کفرى، بەپێى زانیارییەکان سەرەتا چەند گولە هاوەنێک ئاڕاستەى کوڵەجۆ کراوە، دواتر چەکدارانى داعش هێرشیان کردوە و کارمەندانى ئاسایش بەرپەرچیان داوەتەوە، بەڵام هێرش و پەلامارەکە (11) قوربانی لێکەوتەوە.

راستەوخۆ لە ئەنجامى هێرشەکەدا دو کارمەندى ئاسایش شەهیدبون، نۆ کەسی دیکە برینداربون کە سیان لە بریندارەکان هاوڵاتی مەدەنی بون و ئەوانی دیکە کارمەندی هێزەکانی ئاسایشن و لەناویاندا رائید سمکۆ عەلى، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کوڵەجۆ هەبو کە بەهۆى سەختى برینەکانیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى کرا، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەهۆى کاریگەرى برینەکانیەوە گیانى لەدەستدا.