به‌غدا کۆتا موچه‌ی ساڵی 2019ی بۆ هه‌رێمی کوردستان نارد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373447-به_غدا_کۆتا_موچه_ی_ساڵی_2019ی_بۆ_هه_رێمی_کوردستان_نارد
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵی خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانکی ناوه‌ندیی هه‌رێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 07:03 Asia/Tehran
  • به‌غدا کۆتا موچه‌ی ساڵی 2019ی بۆ هه‌رێمی کوردستان نارد

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵی خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانکی ناوه‌ندیی هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانکی ناوه‌ندیی هه‌رێم.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌شکرد، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 دوابکه‌وێت، ئه‌وا ناردنی موچه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان تا په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.